کردارەکە ئەنجامدرا

چاوەکانی تۆ، قەڵغانی کوردستانن

بۆ ڕاگەیاندنی هەر زانیارییەکی ئەمنی یان حاڵەتێکی گوماناوی، تکایە یەکێک لەم هێڵانە بەکاربهێنە. زانیارییەکانت پارێزراون.

هێڵی گەرم و کورت

تایبەت بە حاڵەتە بەپەلەکان. ٢٤ کاتژمێر لە کاردایە و بێ بەرامبەرە.

123 Direct Line
Online

WhatsApp

+964 750 645 15 15

چاتی ڕاستەوخۆ
Online

Viber

0750 645 15 15

ناردنی نامە
Email

ئیمەیل

contact@heliarami123.krd

Normal

ژمارەی مۆبایل

0750 645 15 15

پەیوەندیکردن
لاپەرەی فەرمی هێلی ئارامی لە فەیسبووک

ڕێنماییە ئەمنییەکان

بۆچی هاوڵاتی کۆڵەکەی سەرەکییە؟

ئاسایشی مۆدێرن پشت بە "زانیاری" دەبەستێت. باشترین سەرچاوەی زانیاریش خودی هاوڵاتییە. هێزە ئەمنییەکان ناتوانن لە هەموو شوێنێک بن، بەڵام ئێوە لەوێن.

پارێزراویی و نهێنی بوون

دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو پەیوەندییەکان لە ڕێگەی سێرڤەری پارێزراوەوە وەردەگیرێن. ناسنامەی پەیوەندیکەر بە هیچ شێوەیەک ئاشکرا ناکرێت.

Encrypted Anonymous

چی بە "جێگای گومان" دادەنرێت؟

نیشانەکانی مەترسی کە پێویستە ئاگاداریان بیت

جووڵەی نامۆ

هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی نەناسراو بە شێوەیەکی بەردەوام، یان مانەوەی کەسانی نەناسراو لە ماڵێکدا بەبێ ئەوەی تێکەڵاوی خەڵک بن.

پرسیاری گوماناوی

پرسیاری ورد دەربارەی شوێنی دەزگا ئەمنییەکان، کاتی دەوام، ژمارەی پاسەوانەکان، یان جووڵەی کەسایەتییە گشتییەکان.

کەلوپەلی جێهێڵدراو

بینینی پاکەت، جانتا، یان تەنێکی نامۆ لە شوێنێکی گشتی کە خاوەنەکەی دیار نییە.

کرێچی بێ پێناس

هەوڵدان بۆ بەکرێگرتنی خانوو یان دوکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی فەرمی یان بە پارەیەکی خەیاڵی.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

هەر جۆرە بانگەشەیەک بۆ توندوتیژی، ڕێکخستنی نهێنی، یان هاندانی گەنجان بۆ کاری تێکدەرانە.